AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢٢ ٠٨:١٧

بە هاوکاری چەند وڵاتی ئەورووپی

هێرشی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر 10 ناوچە لە یەمەن/ ئەنساروڵا هۆشداریی دا

هێرشی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر 10 ناوچە لە یەمەن/ ئەنساروڵا هۆشداریی دا

10 شوێنی وڵاتی یەمەن لەلایەن ئینگلیز  و ئەمریکاوە کرایە ئامانجی هێرشێکی بەرفراوان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بە تەقینەوەی بەهێز لە شاری حودەیدەی یەمەن دەکەن.

هەروەها هەڵدانی زنجیرەیەک مووشەک لە دەریاوە بەرەو دە ئامانج لە یەمەن.

پنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە کە ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر ١٠ ئامانج لە یەمەن.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سەنعا هەروەها پشتڕاستی کردۆتەوە کە دەستدرێژکارانی ئەمریکی، ئیسرائیل و ئینگلیز چەندین هێرشیان بۆ سەر شاری سەنعای پایتەخت و پارێزگاکانی حودەیدە، سەعدە و زەمار ئەنجامداوە.

بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکی بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە، بە بەشداری کەشتی و فڕۆکە جەنگییەکان و ژێردەریاییەکان دەستمان کردووە بە هێرشکردنە سەر پێگەکانی یەمەن.

News ID 48647

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha